كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و تاوەكو بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە لە شەوی یەكشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و لە سنووری پارێزگای دهۆك كاریگەرییەكانی بەدەردەكەوێت و لە رۆژی سێشەممەوە باران بارینەكە هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان دەكرێت و پلەكانی گەرماش 3 بۆ 4 پلە دادەبەزێت، بارانبارینەكە بەزۆری لەناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت و تاوەكو بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.