لە دوای خیانهتی 16 ئۆکتۆبەر دوای ساڵێک لە داخستنی، جارێکی دیکە رێگای نێوان سحێلا و شەنگال کرایەوە.
ئەو رێگایە لەلایەن هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی داخرابوو، بەڵام بە هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان جارێکی دیکە ئەو رێگایە کرایەوە.
پاش ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕێگەی نێوان سحێلا و شنگال بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و سزاکانی عێراق بۆ سەر خەڵکی کوردستان، داخرابوو.
ئەمڕۆ شەممە 15ی 12ی 2018، بۆ ماوەی سێ مانگ لە دانوستاندن دان و لە کۆتاییدا بڕیار دراوە کە ڕێگەی نێوان سحێلا و شنگال کە هاوکات ڕێگەی نێوان سحێلا - رەبیعەیە، كرایهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.