Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:29

نادیە موراد نەخۆشخانە دروست دەکات

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018 وه‌رده‌گرێت
کوردستان TV
#7
100%


نادیە موراد دوای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018 وەرەگرت رایگەیاند بە پارەی ئەو خەڵاتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئێزدیەکان و ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر.

نادیە موراد باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەفتەی پێشوو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت، ڕایگەیاند بەو پارەیەی کە لە خەڵاتەکە دەستیکەوتووە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دروستدەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە نەخۆشخانەکە تایبەت دەبێت بە ئیزدیەکان و ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

نادیە موراد یەکێکە لە کچە ئیزدیەکان کە لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال کەوتە دەست چەکدارانی داعش و هەفتەی پێشووش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.