Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:25

گەنجێکی باڵه‌کایه‌تى بەهۆی پەلاماری مانگایەک گیانی لەدەست دا

دانیشتووی ناحیه‌ى قه‌سرێ یه‌
کوردستان TV
100%


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان گەنجێک بەناوی (ئەمین عەبدولڕەحمان) 25 ساڵ بەهۆی پەلاماری مانگایەک گیانی لەدەستدا.
کەسێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئەم گەنجە پیشەی گاوان بوو، دوای ئەوەی لەکاتی بەرەبەیان چێڵەکان کۆدەکاتەوە، چێڵێک پەلاماری دەدات و لە بەرزاییەکەوە فڕێی دەداتە خوارەوە و مانگاکەش لەگەڵی لە شاخەکە بەردەبێتەوە و دەکەوێتە سەر گەنجەکە.
دوای ئەوەی شۆفێرێک کەلەخی مانگایەک لەم شوێنە دەبینێت، دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە و ئەم گەنجە لەوێ بە برینداری دەبینێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و ڕەوانەکردنی بۆ شاری هەولێر، گیان لەدەست دەدات.


كه‌ریم سمكۆ 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.