سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە یاوەری شاندێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا، ئه‌وه دووه‌م سه‌ردانی حهلبووسیه بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محمد حەلبوسی بە یاوەری شاندێك لە پەرلەمانتارانی عێراق گەیشتە هەولێر لەلایەن كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و هێمن هەورامی سەرۆكی فراكسیونی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ئومێد سەباح له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
ئەجیندای سەردانەكەی حەلبوسی بۆ كوردستان رۆژی هەینی لەلالش بەشداری چەژنی رۆژووی ئێزدیان دەكات و دواتر لەگه‌ڵ پارێزگاری دهۆك كۆدەبێتەوە و دۆخی ئاوارەكانی شەنگال و موسل لە پارێزگاكە تاوتوێ دەكات .
دواتر دەگەرێتەوە هەولێر ئێوارەكەی لەگەڵ به‌رێز سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، بۆ رۆژی شەممە لەگەڵ مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان كۆدەبێتەوە تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بەشێكی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكان دەبێت.
ئه‌وه دووه‌م سه‌ردانی حهلبووسیه بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.