Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:39

به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ قوتابیانی زانکۆی که‌رکووک بایکۆتیان کرد

هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕۆڵ‌ و قوربانی پێشمه‌رگه‌ نه‌كرا
کوردستان TV
#7
100%


له‌ شاری كه‌ركووك ساڵیادی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕۆڵ‌ و قوربانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا نه‌كرا، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن گرووپێكی نێو یه‌كێتی ئه‌نجامدراو، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ قوربانی و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ زانكۆی كه‌ركووك، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیان و لێپرسراوانی ئه‌منی، ئاهه‌نگی یه‌كه‌م ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا به‌رێوه‌چوو.

لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی کەرکووک و دەزگای دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی کەرکووکەوە، ڕێگری لە قوتابییانی کورد کرا، وێنەی شەهیدانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە کە لە شەڕی داعش گیانیان بەخشیوە بە لۆگۆی و ئاڵای کوردستانەوە لە پێشانگاکەی زانکۆی کەرکووک دابنرێت.

قوتابیانی كورد له‌ زانكۆی كه‌ركوك، بایكۆتی ئاهه‌نگێكیان كرد له‌ رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، به‌ پاساوی له‌به‌رچاونه‌گرتنی قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

بیانوویان ئه‌وه‌بوو نابێت هیچ وێنه‌یه‌ك لۆگۆی حزبی یان ئاڵای پێوه‌بێت كه‌چی وێنه‌كانی خۆیان ئه‌م شته‌یان واتا لۆگۆی پێوه‌ی بوو.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن گرووپێكی نێو یه‌كێتی ئه‌نجامدراو به‌وهۆیشه‌وه‌ سه‌دا په‌نجاو یه‌كی خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیر كرا و ئه‌م ناوچانه‌ كه‌وته‌ ژێر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.