Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:28

حه‌شدی شەعبی ده‌ستبه‌سه‌ر بنکه‌ی پۆلیسی سلێمان به‌گدا ده‌گرن

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیش ناو بنكه‌كه‌ بووه‌ و چه‌كیان كردوون
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی هه‌ڵده‌كوتنه‌‌ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سلێمان به‌گ و دوای ته‌قه‌كردنێكی زۆر، بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا ده‌گرن .

هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی هه‌ڵده‌كوتنه‌‌ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سلێمان به‌گ و دوای ته‌قه‌كردنێكی زۆر، بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا ده‌گرن و له‌ پاسه‌وانێكی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ خولێكی تۆپی پێی فه‌رمانگه‌كانی ناحییه‌كه‌دا دۆڕان.

خوله‌كه‌ كه‌ بۆ ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ‌ كرایه‌وه‌، هه‌ردوو تیمی هێزه‌كانی حه‌شد و پۆلیس به‌ریه‌ككه‌وتن و به‌ بردنه‌وه‌ی پۆلیس كۆتایی هات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای حه‌شد دروستكرد.

به‌‌‌پێی دوو سه‌رچاوه‌ له‌ ناحیه‌ی سلێمان به‌گ-ه‌وه‌ قسه‌یان بۆ (كه‌ركوك ناو) كرد,وه‌، زیاتر له‌ 10 چه‌كداری هێزه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و به‌در، كاتژمێر 1ی رۆژی دواتر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سلێمان به‌گ و ته‌قه‌یان به‌ئاسماندا كرد,وه‌ و دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا گرتووه‌.

یه‌‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت له‌وكاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كه‌ ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیش ناو بنكه‌كه‌ بووه‌ و چه‌كیان كردوون و بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ده‌ستیانبه‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا گرتووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.