Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:24

بەرگری شارستانی چه‌ند ڕێنمایه‌ک بۆ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو

چۆنیەتی بەستن و كارپێكردنی زۆپای غاز
کوردستان TV
#7
100%

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕێگەی چەند ڕێنمایەكەوە هاووڵاتیان لە چۆنیەتی بەستن و كارپێكردنی زۆپای غاز لە ماڵاندا دەخاتەڕوو، هەروەها هۆكارەكانی ئاگرگرتنی ئەو جۆرە ئامێرە بۆ هاووڵاتیان لە ڕێگەی تۆمارێكی ڤیدیۆیەوە دەخاتەڕوو.

بەرگری شارستانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا  چەند ڕێنماییەکى خستووەتەڕوو، کە تێدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی شێوازی بەکارهێنای زۆپای غاز بە شێوەیەکی دروست پێشاندەدات.

بڵاوکردنەوەی رێنماییەکەی بەرگری شارستانی دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا چەند ماڵێک بەهۆی ئەوەی زانیاریی پێویستیان نەبووە لەسەر بەکارهێنانی ئەم جۆرە گەرمکەرەوەیە، توشی زیانی گیانیی و مادیی بوون و چەند هاوڵاتیەک بوونە قوربانیی.

بەرگری شارستانی داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیان کردووە ئەم رێنماییانە بڵاوبکەنەوە تاکو زۆرترین هاوڵاتی زانیاریان دەربارەی ئەم ئامێرە هەبێت.

بەرگری شارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لە ڕابردوودا كەسانێك بوونەتە قوربانی و زەرمەندبوون ماددی و مەعنەوی بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست لە بەكارهێنانی ئەم گەرمكەرەوەیە بەشێوەیكی تەندروست، بۆیە زانیاری ورد لەسەر بەستن و بەكارهێنان و تێستكردنی ئەو زۆپایە دەخەینەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.