Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:25

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ که‌ناڵی‌ (الحره‌)ی‌ ئه‌مه‌ریکی‌ ده‌کات

تێوه‌گلاوه‌ له‌ به‌قاچاغ بردنى نه‌وتى عێراق
کوردستان TV
100%


حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵی‌ (الحره‌)ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ده‌كات و ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ به‌تاڵانبردن و قاچاغیكردن به‌ نه‌وتى خاوى عێراقه‌وه‌ هه‌بێت‌.

دواى ئه‌وه‌ له‌  كه‌ناڵی‌ (الحره‌)ی‌ ئه‌مه‌ریكیی حه‌شدى شه‌عبى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا، كه‌ تێوه‌گلاوه‌ له‌ به‌قاچاغ بردنى نه‌وتى عێراق، ده‌سته‌ى گشتیى حه‌شد دژى ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توشی‌ سه‌رسوڕمان بوون و نكۆڵی‌ له‌ راپۆرتێكی‌ كه‌ناڵی‌ (الحره‌)ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ دزین و به‌هه‌ده‌ردانی‌ نه‌وتی‌ عێراق.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ (الحره‌) چه‌ندین هه‌ڵه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ راستییان تێدا نییه‌.

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی‌ دزین و به‌هه‌ده‌رانی‌ نه‌وت له‌ عێراق، حه‌شد تیایدا به‌شدار نییه‌ و به‌وته‌ی‌ ئه‌و گروپه‌، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دۆسیه‌ به‌ربڵاوه‌كان له‌ عێراق و مێژووه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوای‌ ساڵی‌ (2003) و به‌ر له‌ دروستبوونی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ كه‌ناڵی‌ (الحره‌) هیچ بنه‌مایه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر له‌و راپۆرته‌یدا و لێدوانی‌ له‌ هیچ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

له‌كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ یاسایی‌ خۆی‌ ده‌كات له‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ كه‌ له‌ قۆناغێكی‌ نوێیدا ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ بڵاوكرده‌نه‌وی‌ زانیاریی‌ ناڕاست له‌پێناو زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.