ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌هۆى خراپبوونى رێگاى گه‌ڕه‌كى رۆشنبیرى هه‌ولێرو تێكچوونى پردى په‌ڕینه‌وه، منداڵێكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه گیرده‌خوات و مه‌ترسى خنكانى لێ ده‌كرێت، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر منداڵه‌كه له خنكاندن رزگار كرا.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند: لە دوو رۆژی رابردوودا بەھۆی بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر منداڵێك لەناو ئاو گیری خواردبوو، ھێزەكانی پۆلیس فریای كەوتن و توانیان منداڵەكە رزگار بكەن.
گوتیشی: داوا له دایك و باوكى منداڵه‌كان ده‌كه‌ین له‌و شوێنانه‌ى ئاو كۆبۆته‌وه‌و پرده‌كان په‌كیان كه‌وتووه، خۆیان چاودێرى منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌كاتى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان له قوتابخانه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.