بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی سهرۆك بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان كرد، هیوادارم ئەو جەژنە دەستپێكی شادی و ئارامی و بەختەوەریی هەموو خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بێت.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی گەرمترین پیروزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوادارم ئەو جەژنە دەستپێكی شادی و ئارامی و بەختەوەریی هەموو خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بێت كە لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پەلامار و زوڵمی تیرۆریستان تووشی كارەسات و ئاوارەیی و ئازار بوونە.
شانازییە بۆ هەموومان كە كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، دەبێ بە هیممەتی هەموو لایەك ئەو برایەتی و پێكەوەژیانە قووڵتر و فراوانتر ببێت.
جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە.
مسعود بارزانی
13ـی 12ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.