Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:15

مەسرور بارزانی پێشوازی لە خاتوو نادیە موراد کرد

نادیە موراد وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە خاتوو نادیە موراد وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.

لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی پیرۆزبایی لە نادیە موراد کردو هیوای خواست توانای خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەیاندنی نەهاماتیی ئێزیدیەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سارێژکردنی برینەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاواکاری بۆ دەڤەرەکە.

هەروەها بۆچوونی خۆی لەمەڕ پاراستن و رۆڵی ئێزیدیان وەک بەشێکی رەسەن و دانەبڕاو لە گەلی کوردستان لە چوارچێوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا بە هاوکاری لایەنە فەرمییە پەیوەندارەکان کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و کردنەوەی رێگاکان دەکەین لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو دەڤەرە.

لەلای خۆیەوە نادیە موراد وێڕای سوپاسکردنی مەسرور بارزانی بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە و بەهاناچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستن و یارمەتیدانی ئێزیدیان، دووپاتی کردەوە، کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات نەهامەتی ئێزیدیان بە گشتی و کچ و ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش بخاتە بەردەم سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەسزاگەیاندنی تیرۆریستانی داعش.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.