Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:10

سالم جومعه‌ شه‌به‌ک: حه‌شدی شه‌عبی له‌ مووسڵ بازرگانی به‌ ده‌رمان ده‌کات

رۆژانه‌ حاڵه‌تی پێشێلكاری له‌ لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سالم جومعه‌ شه‌به‌ك، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ته‌واوی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رئێشه‌ی هاووڵاتییان، رۆژانه‌ حاڵه‌تی پێشێلكاری له‌ لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێت، سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتییانی مووسڵ، باشیك، به‌رتله‌ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ به‌ تاڵان ده‌بردرێت و ده‌فرۆشرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌مه‌یش بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی هاووڵاتییان و ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك جارێكی دیكه‌ له‌ مووسڵ و ده‌ورووبه‌ری ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان ببنه‌وه‌.

گوتیشی: زانیاری ورد و پشتڕاستكراومان هه‌یه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بازرگانی به‌و ده‌رمانانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخان ده‌كرێن و له‌ رێگه‌ی فرۆشتنی ده‌رمانه‌وه‌ كه‌ مافی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی شاره‌كه‌یه‌ هه‌زاران دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌شێك له‌ داهاتی ده‌رمانه‌كه‌یش ده‌خه‌نه‌ نێو بازرگانیكردن به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌، به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.