Erbil 3°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 00:54

کرێکارێک به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌سکه‌له‌یه‌ک گیانى له‌ده‌ستدا

له‌ شاری ڕانیه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ كرێكارێك به‌ناوی (م،ا،خ) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، كه‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری ڕانیه‌له‌ كاتی كاركردن له‌ خانوێكی گه‌ڕه‌كی كارۆخ ، له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌، پاشان گواسترایه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌، پاش ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و  له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.