Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 10:14

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق "نادیە موراد"ى خه‌لات کرد

بەشیر حەداد پێشوازی لە نادیە موراد ده‌كات
کوردستان TV
100%

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشوازی لە نادیە موراد، چالاكوانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و كچە ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/12/2018، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی لە نادیە موراد، چالاكوانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و كچە ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش کرد و خەڵاتی قەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشکەش کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

تێزانین رۆژى دووشەممەی ڕابردوو 10/12/2018، نادیە موراد، لە رێورەسمێکدا لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.