سەرۆك کۆماری تورکیا ئاشكرای دهكات، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆن سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.
بەگوێرهی ههواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، ئامادەکارییەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی فوڕات تەواوبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆن سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.
ئەردۆغان ئهوهشی ئاشكرا كردوه، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانماندا سەربازە ئەمەریکییەکان لە رۆژهەڵاتی فورات ناکەنه ئامانج .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.