حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق هێرشی کردە سەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری عەبادی هەڵوەشاندەوە لە ماوەی نێوان 1-7-2018 بۆ 24-10-2018.
دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بڕیارى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تى نوێ و هۆشدارى پێ ده‌دات.
عەبادی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2018 بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کارەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامیداوە پێشبینییەکی خراپە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و ڕاگرتنی کارەکانی حکومەت بە تەواوی و، ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی حکومەتی پێشوو، ئەوەش دەبێتە هۆی پەکخستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.