Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 01:30

یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی ڕوانگە خۆی خنکاند

لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی سەرچیای شاری سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%


ڕێهات حەمە عەزیز، براوەی یەکەمی خەڵاتی ڕوانگە بۆ ساڵی 2018، کە لەبواری میوزیک پێی بەخشرا لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆیی خنکاند.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-12-2018، رێهات حەمەعەزیز تەمەن 18 ساڵ، کە یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی 2018 لە بەشی (تاکژەنی میوزیک) لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سەرچیای شاری سلێمانی بە پەت خۆی خنکاند.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

رێهات حەمەعەزیز، خەڵکی هەڵەبجەیە و قوتابی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بوو لە سلێمانی، لە مەراسیمی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی روانگە کە هەفتەی رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، توانی لەسەر ئاستی بەشی (تاکژەنی میوزیک) پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.