كاروان ئه‌نوه‌ر، سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: چه‌ندین جاره كه رۆژنامه‌نووسه‌كانی سنووری لقه‌كه‌مان له‌رێگه‌ی پۆست و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیان له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، به‌یاسای ژماره 6 ی ساڵی 2008 یان مادده‌و بڕگه‌كانی تری یاساكانی عێراق دادگایی ده‌كرێن و به‌تایبه‌ت مادده‌ی دووه‌می مۆبایل كه ده‌ستگیر كردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تێدایه و دادوه‌ره‌كان به په‌یره‌وكردنی بڕگه‌و مادده‌كانی ئه‌م یاسایه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا كار ده‌كه‌ن..
ده‌شڵێت: كێشه‌ی رۆژنامه‌نووس به‌رهه‌م ساڵح كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین بڵاوكردبوه‌وه و پاشان سڕیبوویه‌یوه، به‌ڵام پارێزه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه به‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردبوو كه له راستیشدا وایه‌و له یاسای ژماره 35 ساڵی 2007 به‌هیچ جۆرێك باس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌كراوه، بۆیه دادگاكان به ناچاری په‌نا بۆ یاسایه‌ك ده‌به‌ن كه په‌یوه‌ست نییه به میدیا‌و میدیاكارا..
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: كه دادوه‌ر به سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی گوێی بۆ داواكاری پارێزه‌رو سكرتێری لقق گرت و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك به‌رهه‌م ساڵح ی ناوبرد و مادده‌كه‌ی بۆ كرده‌وه به رۆژنامه‌گه‌ری، بۆیه عه‌سری ئه‌مڕۆ به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا‌و گه‌ڕایه‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه‌ش هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێكی ترمان پێگه‌یشت به‌ناوی به‌رزان ئه‌یوب كه له‌سه‌ر پۆستێكی تری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌چووینه‌ته ناو ورده‌كاری كێشه‌كه‌وه تا بزانین ورده‌كاریه‌كان چین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.