سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، حكوومه‌تێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ده‌كرێت.
سه‌رۆك بارزانی له یادی داستانی زاویته - لومانا له وتارێكیدا رایگه‌یاند: هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كان ماون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن زۆر به گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندیی باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ شانازیی پێوه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: داستانی 12/12/1961 سه‌لماندی، كه ئه‌گه‌ر ئێمه بكه‌وینه به‌ر هه‌ڕه‌شه له‌ناوبردن، ئه‌وه لاوانی ئێمه ده‌توانن شه‌ڕی ئه‌برامز بكه‌ن.
گوتیشی: پێمانخۆشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ش لێژنه‌یه‌ك درووستكراوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن، حكوومه‌تێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.