كه‌مێك پێش ئێستا له‌شاری هه‌ولێر كۆوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی راپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كۆتا هات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌ش له نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌ێندرا، كه تیایدا له‌سه‌ر سێ خاڵ ڕێككه‌وتن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه هاوبه‌شه‌كه‌یه:
" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 له هه‌ولێر خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یان به گوێره‌ی قۆناغه‌كه، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه له خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا بێت.
دووه‌م: پێكه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاریی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێ و مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه یه‌كڕیزی و مشوورخۆریی هه‌موو لایه‌كی پێویسته و ده‌بێت به ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست له بواره جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاتری سه‌قامگیری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت".
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.