Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 09:52

سوپاسالاری هه‌نگاریا : وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پالپشتى و هاوکاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌

وەزیری پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ سوپاسالاری هه‌نگاریا ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ رێككه‌وتی 12/12/2018 وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت به‌ ئاماده‌بووی شێخ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا به‌رپرسی هێزه‌كانی 70 و لیوا سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مخمور و ژمارەیەک لە به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ پێشوازیان  له‌ سوپاسالاری وڵاتی هه‌نگاریا كرد.


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت‌ سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتیەکانی سوپای هەنگاریای کرد کە بەردەوام له‌ مەشقدان و راهێنانی پێشمەرگە رۆڵیان هەبووە، هه‌روه‌ها جێ ده‌ستی وڵات و سوپای هه‌نگاریای به‌رز نرخاند كه‌ له‌ شه‌ڕی داعش یارمه‌تیده‌ر بوونه‌ بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ و چارەسەرکردنی برینداران، هەروەها رۆڵی ئەو وڵاتەشی بەرز نرخاند لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندیەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ باسی له‌ مه‌ترسییه‌كانی داعشی كرد كه‌ تاوه‌كو ئێستاش بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر به‌شیك له‌ ناوچه‌كانی عێراق.

دواتر جه‌نه‌رال كۆرۆم سوپاسالاری هه‌نگاریا سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و دڵنیایی دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بی له‌ پاڵپشتی و هاوكارییه‌ مه‌شقی و لۆجستییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان.

1

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.