چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ، له شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له ژێر ناوی " كانی شه‌فا " به‌رهه‌مێكی زانستی له بواری پزیشكیدا له لایه‌ن پزیشكی خێرخواز " خوسره و خوسره‌وی كوردستانی " چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
خوسره‌وی دەیان ساڵە لە پارێزگای سنە خەریکی خزمەتی خێرخوازانەیە و لە بواری جۆراوجۆرەوە شوێن پەنجەی دیارە ، كتێبی " كانی شه‌فا " كه تایبەته بە زانیارییە پزیشکییەکان دوایین خزمەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەزموونی ٥٠ ساڵەی خۆیەتی لە دووتۆی کتێبێک له چاپخانه‌ی " كالج " چاپكراو بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌و پزیشكه كورده دە ساڵ لەمەوبه‌ر لە زەوییەکانی خۆی بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی "پەروەردە" یەکەم کۆلیژی "کشتوکاڵی" بۆ قوتابیانی شاری دێولان دامەزراندووە ، هه‌روه‌ها نۆرینگەی نەخۆشەکانی خۆی کە هەزار مەتر زەویی پێشکەش کردووە بۆ بنیاتنانی قوتابخانە و کتێبخانە لە ناوچەی لەیلاخ له شاری سنه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.