Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:34

چوار چەکداری داعش کوژران

سێى دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شى هێزه‌ عێراقى و ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا، له‌ باشوورى كه‌ركووك دوو چه‌كدارى داعش كوژران و سێى دیكه‌ برینداربوون، لە پارێزگای نەینەواش لە كاتی ھەوڵدان بۆ دانانی بۆمبێكی چێنراو، دوو چەكداری داعش بەگولـلەی ھێزە ئەمنییەكانەوە كوژران.

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری عێراقی و هێزەکانی ئەمریکا (ئەوانەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین)، لەگوندی رەبزە و مەیاسە، کە سەر بەناحیەی ریازن له‌ باشوورى كه‌ركووك، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و دوو چەکداری داعشیان کوشت لەو سنوورە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، لە كاتی ھەوڵدان بۆ دانانی بۆمبێكی چێنراو لە رۆژئاوای موسڵ، دوو چەكداری داعش بەگولـلەی ھێزە ئەمنییەكانەوە كوژران.

ھاوكات بەڕێوەبەرێتی ھەواڵگریی سەربازی، دەستگیركردنی چەكدارێكی رێكخراوی داعشی لە فەللوجەی سەربە پارێزگای ئەنبار راگەیاند.

شایه‌نی باسه‌ دوێنی دووشه‌ممه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كۆتایی به‌ چه‌كدارانی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.