Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:33

هۆشداری له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگای به‌سڕه‌ ده‌درێت

ده‌بێته‌ ھۆی شێرپه‌نجه‌ و لاوازی ئێسك و شكستھێنان و كارنه‌كردنی گورچیله‌كان
کوردستان TV
100%

جه‌مال مه‌حمه‌داوی ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره‌، ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه‌ ھۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژه‌هراویبوونی ده‌یان ھه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی به‌سره‌ به‌ ھۆی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ بووه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئاوه‌كه‌ به‌مادده‌یه‌كی ژه‌ھراوی پیسبووه‌.

ده‌شڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕ له‌ زانكۆی نه‌ھرێن و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌شداریی چه‌ند توێژه‌رێكی سه‌نته‌ری ئه‌لدنا بۆ توێژینه‌وه‌ و راھێنان و كۆلێژی زانست و سه‌نته‌ری وزه‌ نوێ بووه‌كان و چه‌ند كۆلێژێكی دیكه‌ ئاماده‌كراوه‌.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره‌، هاتووه‌ : دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ ده‌ستیان به‌به‌دواداچوونی مه‌یدانیی ورد كرد له‌ مانگی ئه‌یلوولی رابردوو بۆ ئاوی پارێزگای به‌سره‌ و چه‌ند سمپڵێكیان وه‌رگرتووه‌ له‌ ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و قوڕی كه‌نارئاوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركردووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئاوی پارێزگاكه‌ به‌ بوونی چه‌ندین به‌كتریا و پاشماوه‌ی په‌یین و قڕكه‌ری مێروو و پاشماوه‌ی كیمیایی و پیشه‌سازیی پیسبووه‌ سه‌رباری بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌ترات و كبریتات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدارتره‌ له‌ ھه‌مووان پیسبوونی ئاوه‌كه‌یه‌ به‌ مادده‌ی 'كادمیۆم' كه‌ رێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٣ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ رێگه‌پێدراوه‌ ھه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و نیشانانه‌ی خه‌ڵكی به‌سره‌ و نه‌خۆشه‌كانی به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ھه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ی تووشبوو به‌ ژه‌ھراوی بوون له‌ ئه‌نجامی 'كادمیۆم'ه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ھۆی شێرپه‌نجه‌ و لاوازیی ئێسك و شكستھێنان و كارنه‌كردنی گورچیله‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ چڕییه‌كی كه‌متریش بێت.

جه‌مال مه‌حمه‌داوی داواشی له‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی كردووه‌ بوودجه‌ی خێرا ته‌رخان بكات بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر بۆ سه‌رچاوه‌ی 'كادمیۆم' بۆ چاره‌سه‌ركردنی خێرای ئه‌و پرسه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب بۆ مه‌به‌ستی خواردنه‌وه‌ یان په‌روه‌رده‌كردنی ماسی له‌و به‌شه‌ی كه‌ پیسبووه‌ به‌كارنه‌ھێنرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاویی بدۆزرێته‌وه‌ .

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.