ھه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ھه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، بریتی بوو له تاوتوێكردنی پرسی پێكھێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێم و به‌غدا.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌ڕێوه‌ده‌چوو و شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوون له نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فازڵ میرانی ، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی، و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی.
كه‌مێكیش به‌ر له ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆتاییهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.