جارێكی تر باره‌گای ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه ئامانج و ده‌ستڕێژی گولـله له باره‌گاكه كرا.
كاتژمێر 12:35 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ته‌قه له باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌اڵ كرا‌و تا ئێستاش ته‌قه‌كه‌ره‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و نه‌زانراوه كێن و سه‌ر به چ گروپ و تاقمێكن.
له‌م باره‌یه‌وه "سالار هه‌مه‌وه‌ندی" به‌رپرسی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له باره‌گاكه‌مان كردووه و ڕایانكردووه.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند جارێكه باره‌گاكه‌ی ئێمه ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و تا ئێستاش بكه‌ره‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
هه‌مه‌وه‌ندی ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستێكی نادار له پشت ئه‌و هێرشانه‌یه كه ده‌كرێته سه‌ر باره‌گای ناوچه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌مانه‌وه سكاڵای یاسایمان تۆمار كردووه و داوامان له دادگا كردووه بكه‌ره‌كان بدۆزێته‌وه و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتنه باره‌گای ناوچه‌مان و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی ، ئێمه‌ش وه‌ك به‌رپرسی ناوچه پێمان ڕاگه‌یاندن كه پاراستنی باره‌گا حیزبییه‌كان و ئه‌منییه‌تی ناو شار له ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه و پێویسته ئێوه ڕێگر بن له‌به‌رده‌م ڕوودووی له‌و جۆره.
گوتیشی: له ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ڕێگای كامێراكانی چاودێرییه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.