به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ لهشانازیشی له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتيمانی له‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه و له سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێدەستیان دیارە.
دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه ده‌كات.
دووباره پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
مه‌سعود بارزانی
11ـی12ـی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.