پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 11 ى 12 ى 2018 ، له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتی مووچی سێ مانگی كۆتای ئه‌مساڵ رایگه‌یاند: موچه‌ی مانگه‌كانی 10 ، 11 ، 12 ی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت نا‌كرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌ك وه‌زراه‌تی دارایی سی رۆژ جارێك موچه دابه‌ش ده‌كه‌ین.هاوكات رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق لێكتێگه‌یشتنی زۆر باشمان هه‌یه و عێراق پابه‌نده به‌ناردنی پاره‌ی دیاریكراوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سەبارەت بە ئەگەری ناردنی موچەی 3 مانگ لە لایەن بەغداوە ڕایگه‌یاند نوسراومان كردووە بۆ حكومەتی عێراق و ئەوەمان بۆ روونكردوونەتەوە كە موچەی سێ مانگ نەنێردراوە ئومێد دەكەین لە مانگی یەكی ئەمساڵدا ئەو موچەیە رشەوانەی هەرێم بكرێت.
وەزیری دارایی لەبارەی ئەگەر لابردنی پاشكەوتی موچەوە ڕایگه‌یاند ، كابینەی نوێ مژدەی خۆشی پێیە، چاوەڕی دەكەین پەرلەمان پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی دەرماڵەكان پەسەند بكات و بەوەش دەتوانرێت پاشەكەوتی موچە لاببرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.