به هۆی كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وای ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ناوچه‌كه‌وه، ماوه‌ی دوو رۆژه شاری سلێمانی به تهموومژێكی چڕ داپۆشراوه و ئاستی بنینی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه و كێشه‌ی بۆ شۆفێران دروستكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌مێكی چڕ شاری سلێمانی گرتووه و مه‌ودای بینینی ئاسۆیی كه‌مكردۆته‌وه بۆ 100 مه‌تر و مه‌ودای بینینی ستونیش بۆ 300 مه‌تر.
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێرانی ئاگاداركرده‌وه له هۆشیاری لێخوڕین له شه‌قام و رێگابانهكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینینه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به هۆی زۆری ته‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین له ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌دا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی خۆی راگرت و كاتی راگرتنی ئه‌و گهشتهكانهشی تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ درێژكردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.