له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەداخەوە ماوەیەکە چەند ھەرزەکارێک بە فێڵ ، سۆزی ھاوڵاتیان بۆخۆیان ڕادەکێشن و پارەیان لێ وەردەگرن بێ ئەوەی بەرامبەرەکە بەفێڵەکە بزانێت.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو ھەرزەکارانە بەناوی کەسابەت کردن سینیێک ھەنار بێت یا خیار فرۆشتن ، لە چوارڕیانەکان یا لەدەستی خۆیان بەریدەدەنەوە و دەست بەگریان دەکەن یا لەتەنیشت ئۆتۆمبێلێک دەڕۆن کە گوایە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتوون و بەو شێوەیەش پارە کۆدەکەنەوە .
له‌كۆتادا قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری ھاونیشتیما‌نیان دەکەینەوە کە بەو جۆرە ھەرزەکارانە و سینارۆییەکانیان ھەڵنەخەڵەتێن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.