حه‌سه‌ن عه‌تابی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌ی به‌دار له‌سه‌ری ده‌درێت،كۆچی دوایی كرد.
باوكی قوتابییه منداڵه‌كه ده‌ڵێت: منداڵه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی له قوتابخانه هاته‌وه ماڵ، له‌هۆش خۆی چوو، دواتر به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه، له‌وێ پێیان گوتم كه منداڵه‌كه‌م تووشی لێدانێكی به‌هێز له‌سه‌ری بۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هاوپۆلێكی قوتابییه‌كه ده‌ڵێت: مامۆستاكه‌مان به‌دار كێشای به‌سه‌ر حه‌سه‌ن –ی هاورێمان و یه‌كسه‌رچاوه‌كانی سووربوون ، ده‌ترسا له‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌ماوه لێی بدرێت، بۆیه تا له پۆل هاتینه ده‌ره‌وه بێ ده‌نگ بوو.
كه‌س و كاری حه‌سه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مامۆستاكه تۆمار ده‌كه‌ین و داوای مافی ياسايي خۆمان ده‌كه‌ین.
مانگانه له‌شاری به‌غدا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه دووباره ده‌بنه‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.