سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى ئه‌مڕۆى بۆ رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دواخست بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وكات ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق بدرێت.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك بكرێت، به‌ڵام ماڵپه‌ڕى بغداد الیوم ئاشكراى كردووه، دانیشتنه‌كه بۆ رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دوا خراوه.
له‌باره‌ی دواخستنى دانیشتنه‌كه، ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه پشتى به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو په‌رله‌مان به‌ستووه، نووسیویه‌تى دواخستنه‌كه به خواستى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ى له دانیشتنى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ به كاندیدى هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه بدات.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له راگه‌یانراوێكدا كارنامه‌ى دانیشتنى ئاشكرا كرد، كه تێیدا هاتبوو ته‌وه‌رى یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و ته‌وه‌رى دووه‌میش تایبه‌ت بوو به خسته‌ڕووى راپۆرتێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مان.
بڕیار بوو رۆژى سێشه‌مى رابردوو په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق بدات، به‌ڵام به‌هۆى بایكۆتكردنى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى و چه‌ند فراكسیۆنێكى تر، رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بوون ته‌واو نه‌بوو و دانیشتنه‌كه‌ش شكستى هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.