Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:07

هادى عامرى: بوونى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌کانى دەرەوەی هه‌رێمى کوردستان پێویسته‌

هادى عامرى سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى (فه‌تح)
هادى عامرى: بوونى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانى دره‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵه‌كانى عێراقى، هادى عامرى سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى (فه‌تح) له‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌ هاوكات ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى به‌دره‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ 8ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، به‌ ڕۆژنامه‌وانانى راگه‌یاند: له‌مڕۆدا بوونى حه‌شدى شه‌عبى و مانه‌وه‌ى له‌ پێناو سه‌قامگیریى عێراق پێویسته‌"، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له‌ كارى دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

هادى عامرى له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌دا كه‌ بوونى حه‌شدى عه‌شایرى (سوننى) و بوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ گرنگه‌.

عامرى گوتیشى: "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حه‌شدى شه‌عبى بكرێته‌ نێو ریزى هێزه‌كانى ئاسایشى عێراق و پابه‌ندبێت به‌ ڕێكخستنى له‌شكرى به‌ مه‌رجێك مافى پێدرێت وه‌ك هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى عێراق". 

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م قسانه‌ى هادى عامرى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌.  


وه‌گێڕانی/ سیروان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.