سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه حه‌سه‌ن دانایی، راوێژكاری جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا، به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: حه‌سه‌ن دانایی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگی نێوان ھه‌ردوو وڵات، ھه‌روه‌ھا ژماره‌یه‌ك پرسی ھه‌رێمیی له‌وانه دۆسیه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی حه‌سه‌ن دانایی بۆ به‌غدا ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.