سامر غه‌زبان ، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌بڕی ١٣٩ هه‌زار به‌رمیل رۆژانه كه‌م ده‌كاته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت"ئۆپك" و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، روونیكردووه‌ته‌وه كه عێراق رۆڵێكی كاریگه‌ری و ئه‌رێنی هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و بڕیاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه وه‌ك سعوودیه و ئیمارات، هه‌روه‌ها رووسیاش رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و بڕیاره.
غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "عێراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بێت، به‌ڵام وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له ئۆپیك داوایان كرد كه رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندووه كه پشكی عێراق له‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه رۆژانه ١٣٩ هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت له بری ٢٢٠ هه‌زار به‌رمیل كه ساڵی رابردوو پێوه‌ی پابه‌ندبوو.
سامر غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه لای ئه‌وان په‌سنده به‌تایبه‌ت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ به ٥٦ دۆلار خه‌مڵێنراوه وێرای كورتهێنان به‌ڕێژه‌ی ٢٠ له‌سه‌دا، هه‌ربۆیه پێویستمان به نرخی باشتره به كرداری نه‌ك به پلان.
جێی ئاماژه‌یه عێراق له‌دوای سعوودیه به دووه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ئۆپیك داده‌نرێت كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته چوار ملێۆن ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.