Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:37

مالیکى له‌ دژى موقته‌دا سه‌در ده‌وه‌ستێته‌وه‌

له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تى ناوخۆ
کوردستان TV
100%

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ دژى موقته‌دا سه‌در ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، قبووڵ ناكه‌ین جگه‌ له‌ فاڵح فه‌یاز وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ هیچ كه‌سێكى تر بدرێت.

ئه‌مڕۆ نوورى مالیكى له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانى له‌ دژى پێداگرییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانى سائیروون وه‌ستایه‌وه‌ و ره‌تى كرده‌وه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى رازى بێت وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ كاندیدێكى تر بدرێت.

مالیكى دووپاتی كرده‌وه‌، رێگه‌ به‌ هاوپه‌یمانى بونیادنان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران نادرێت كاندیدى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بگۆڕن، یان هه‌ر كاندیدێكى وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كان بگۆڕن.

له‌ باره‌ى هۆكارى ئه‌م پێداگرییه‌ى نوورى مالیكى ده‌ڵێ، گۆڕینى فه‌یاز واته‌ سه‌پاندنى ویستى هاوپه‌یمانى سائیروونه‌ به‌ سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش ناده‌ستوورییه‌ و مه‌ترسیداره‌ بۆسه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوورى مالیكى له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، ته‌نیا كاتێك فه‌یاز ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌ست نه‌هێنا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.