Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:15

به‌هۆی بارانی به‌خوڕ 3000 هه‌زار خێوه‌تی که‌مپه‌کانی نه‌ینه‌وا زیانیان به‌رکه‌وتووه‌

له‌ كه‌مپه‌كانی مه‌دره‌ج و جه‌دعه‌ تووشی هه‌ڵكه‌ندن و نغرۆ بوون بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ داوای به‌په‌له‌ گه‌یاندنی خۆراك و ده‌رمان و پێویستییه‌كانی خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كات.

دكتۆر فازل غه‌ڕاوی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌هۆی بارانی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌تایبه‌ت دوێنێ هه‌ینی نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێوه‌ت له‌ كه‌مپه‌كانی مه‌دره‌ج و جه‌دعه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا تووشی هه‌ڵكه‌ندن و نغرۆ بوون له‌ ئاو بوونه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ حكوومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان به‌هانای دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپانه‌وه‌ بچن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره‌ روونه‌دات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به‌زووترین كات كار بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان پێش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی مردن ببنه‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا، هه‌روه‌ها داوا له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و ته‌ندروستی و كۆچ و كۆچبه‌رانیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ عێراق كارده‌كه‌ن په‌له‌ بكه‌ن بۆ به‌ڕێكردنی قافڵه‌ی فریاگوزاریی مرۆیی به‌په‌له‌ له‌ ده‌رمان و خۆراك و به‌تانی و شیری منداڵ و دروستكردنی كه‌مپی دیكه‌ بۆ پێشوازی لێكردنییان له‌ بری ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه‌ نغرۆی ئاوو بوون له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.