پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه له باشووری عێراق رایگه‌یاند: له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه گه‌وره‌ترین بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به ناوی (حه‌سه‌ن سرێفه)ی ناسراو به( شه‌مشه‌مه كوێره) بكوژن.
پۆلیس ده‌شڵێت: له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانراوه ئه‌و بازرگانه بكوژرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌كدا گیراوه.
مانگی رابردوو ره‌شید فلهیح، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه رایگه‌یاند: له سه‌دا هه‌شتای ئه‌و ماده‌ه هۆشبه‌رانه‌ی دێنه نێو به‌سره سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌یه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.