به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناوسه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕێك نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه دابه‌ش ده‌كات كه هیچ نه‌وتی سالانی رابردوویان نه‌ماوه تا به‌شه نه‌وتی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌گات .كه بریاره‌ئه‌مسال هه‌مووقوتابخانه‌یه‌ك بڕی پێویستی نه‌وت وه‌ربگریت .
له‌مباره یاسین شوكری به‌رپرسی كارگیڕی له په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند .
به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان ، په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند له ئاگادارییه‌كدا ئه‌و قوتابخانانه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه هیچ بڕه نه‌وتیان له‌قوتابخانه نه‌ماوه به‌تایبه‌تی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئێواران ، كه‌نوسراوێك ئاراسته‌ی په‌روه‌رده بكه‌ن به‌وه‌ی نه‌وتیان نه‌ماوه وپێویستیان به نه‌وت هه‌یه .
یاسین شوكری روونیكرده‌وه كه ئه‌و نه‌وته‌ی له‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌رده‌دایه هی ساڵانی رابردووه ده‌مانه‌وێت بگه‌یه‌نینه ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه زۆرپێویستی پێیه‌تی تا به فه‌رمی ئه‌و ساڵ بڕی نه‌وتی ته‌رخانكراوی په‌روه‌رده وقوتابخانه‌كان ده‌گات .
سه‌باره‌ت به بڕی نه‌وته‌كه‌ی كه ئێستا دابین ده‌كرێت وبه‌شێكیش دابه‌شكراوه بڕه‌كه‌ی 2به‌رمیله و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووبه‌شێكی دابه‌شكراوه‌و بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتووش بڕێكی دیكه بدرێت به ژماره‌یه‌ك له‌قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.