فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای كه‌نه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بوونی مه‌ترسی داعش پێویسته هێزه‌كانیان له عێراق بمێنێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆنتان ڤانز، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای كه‌نه‌دا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش رایگەیاند، پێویسته هێزه‌كانیان له عێراق بمێننه‌وه و له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام بن، چونكه هێشتا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق ماوه و كۆتایی نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و كێشه سیاسی و ئابووریانه‌ی له‌ساڵی 2014 بوونه هۆی به‌هێزبوونی داعش له عێراق، هێشتا ماون و كۆتاییان نه‌هاتووه.
كه‌نه‌دا له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه زیاتر له 200 راوێژكاری سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی جێگیر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.