ئه‌مڕۆ سی و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی (سی دی ی‌و)ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هوشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كرودستان به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له رۆژانی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌م مانگه کۆنگره‌ی (سی دی ی‌و) به‌رێوه ده‌چێت، كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سی دی ی‌و له شاری هامبورگ به‌رێوه‌ده‌چێت.
بۆ ئه‌مساڵیش 1001 شاند له سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی كۆنگره‌كه ده‌بن.
له كۆنگره‌ی (سی دی ی‌و) دا، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکی پارتی کریستیان دیموکراتی یه‌کگرتووی (سی دی ی‌و) و دوای قوناغێکی زۆر گرنگ له کارکردن له چه‌ندین بواردا، ئه‌نگێلا مێرکل راوێژکاری ئێستای ئه‌ڵمانیا، ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی پارتی (سی دی ی‌و) هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌مه‌ش قوناغێکی گرنگ و مێژویی ئه‌و پارته‌یه له ئه‌ڵماتیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.