سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان دەستبەرداری یەکێک لە بەندەکانى تایبەت بە مافەکانی خانەنشینی پەرلەمانتاران بووە و لەمەولا هاوشێوەى فەرمانبەرانی ئاسایی حکومەت ئەوانیش خانەنشین دەکرێن.
لە روونکردنەوەکەدا، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەران لەبەردەم دادگای فیدراڵیدا لێخۆشبوونی دەرکردووە لە بڕگەی تایبەت بە خانەنشینی پەرلەمانتاران لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەراندا.
ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر پەرلەمانتارێک هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە، لەدوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان بە یاسای خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن.
ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زۆرى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران یه‌كێك بووه له‌و خاڵانه‌ى ناڕه‌زایى خه‌ڵكى عێراقى ورووژاندووه، به‌پێى هه‌ندێك له زانیارییه‌كان مووچه‌ى خانه‌نشینى له سه‌رووى حه‌وت ملیۆن دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.