دلاوەری ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرای کردووە، یەکێتیی ئەورووپا پێشوازیی لە کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی ههرێمی كوردستان کردووە.
دلاوەر ئاژگەیی لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: "کلاریس پاستۆری نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان رایگهیاندووە ئەوان مەسرور بارزانییان لە شەڕی داعشدا ناسیوە و ئەو دەتوانێت چاکسازی ئەنجام بدات.
هاوکات باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق، جهیكۆب پراد بە کەناڵی (کوردستان24)ى ڕاگهیاندووە، مەسرور بارزانی دەتوانێت پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پەیوەندیی ناو لایەنە کوردستانییەکان چاک بکاتەوە و گوتیشی: هەرچییەک بۆ کوردستان و عێراق باشبێت ئەوە دەکات".
گوتیشى: لە ماوەی رابردوودا کێشەی گەورە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە، مەسرور بارزانی کەسێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا زمانێکی هاوبەش بدۆزێتەوە، چونکە نابێ ئەوەتان بیربچێت کە هەولێر و بەغدا پێویستیان بە یەکترییە، تەنانەت لە داهاتووشدا گەر هەولێر سەربەخۆ بێت دەبێت بەغدا نزیکترین دۆستی بێت، بۆ ئەمە دەبێت کورد لە ناو خۆشیدا یەکگرتووبێت، من و مەسروور بارزانی پیشتر یەکدیمان زۆر دیوە و بە یەکتر گەیشتووین، من بڕوام بەو هەیە، کە ئەو باشترین کار ئەنجامدەدات بۆ هەولێریش و بۆ بەغداش هەر بۆیە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
پاش کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سەرکردایەتیی پارتییەوە، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە عێراق و وڵاتانی دەرەوە کاردانەوەی ئەرێنیی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆر لایەن و کەسایەتی پێشوازییان لەو هەڵوێستەی پارتی کردووە و ئاشکرایان کردووە مەسرور بارزانی دەتوانی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستاندا سەرکەوتوو بێت و ئەزموون و شارەزاییەکانی ئەوە دەسەلمێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.