Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:05

شاندێکی پارتی به‌شداری له‌ 31 یه‌که‌مین کۆنگره‌ی پارتی CDU ده‌بێت

له‌ شاری هامبورگ به‌رێوه‌ ده‌چێت
کوردستان TV
100%

له‌ رۆژانی  7-8ی ئه‌م مانگه‌ کۆنگره‌ی  CDU له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ ده‌چێت و شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدار ده‌بێت.

له‌ رۆژانی حه‌فت و هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ 31  یه که‌مین رۆژی پارتی (پارتای تاگ ) کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی CDU له‌ شاری هامبورگ به‌رێوه‌ ده‌چێت بۆ ئه‌م ساڵیش 1001 شاند ئاماده‌ ده‌بن له‌ سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیا نوێنه‌رانی CDU ده‌یان شاندی بیانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌مه‌ گرنگترین کۆنگره‌ی CDU یه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند بریارێکی گرنگ ده‌درێن.

له‌م کۆنگره‌دا شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ داوه‌تێکی فه‌رمی پارتی ناوبراو به‌شدار ده‌بێت.

شانده‌كه‌ش پێکهاتووه‌ له‌ به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی  هشیار سێوه‌یلی و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیكه‌و دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا  بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ به‌ فه‌رمی CDU به‌ داوه‌تێکی فه‌رمی پارتی بانگهێشت ده‌کات.

بۆ گه‌لی کوردستان ئه‌نگێلا مێرکل دوستێکی دێرینی گه‌لی کورد و سه‌رۆک بارزانی یه‌  له‌ هێرشه‌کانی تیرورستانی داعش له‌ ساڵی 2014  CDU رۆڵێکی یه‌ک جار گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ ناو په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ندکردنی بریاری پێدانی چه‌ک بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌تی خودی (ئه‌نگێلا مێرکل) و وه‌زیری به‌رگری( ئورسولا ڤون دێر لایه‌ن ).

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.