پ. كهریم سمكۆ.. لەسەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر کەوتووە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران رایگهیاند: بزاوتی بازرگانی و هاموشۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە.
فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: بەهۆی ئەو سەرماو سۆڵەیەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، لەسەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر کەوتووە، بەڵام ئەمە نەبۆتە گرفت لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیان و نزیک بە پێنج سانیمەتر بەفر باریوە.
سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران گووتی: بزاوتی بازرگانی و هاموشۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئەمەران بەردەوامە و لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان بارینی بەفر و ئاستەنگ بۆ ڕێگا سەرەکییەکان و بواری هاتووچۆ، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە سنوورەکە لە ئامادەباشیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.