لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، دهستهى سهربهخۆی مافی مرۆڤی ههرێمى كوردستان ڕهخنه لهبڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر دهگرێت و ڕایدهگهێنێت ، بەكردنەوەی بەشی (VIP) بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بە پارە ، دەركردنی بڕیاری كردنەوەی بەشی (VIP) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی (100) هەزار دینار ، تەواو پێچەوانەی بەرنامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانه كە پێشترڕایگەیاندوە كە بریتی بوە لە پیشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی و جێ بەجێ كردنی پرەنسیپی دادپەروەری وەك یەك بۆ هاوڵاتیان .
ڕاشیدهگهیهنن ، یەكێك لەخاڵەكانی جیاوازی نێوان كەرتی تایبەت و گشتی بریتی یە لەوەی كە هەمیشە كەرتی تایبەت بە یاسا بۆی دیاری كراوە كە خزمەتگوزاریەكانی بەرامبەر وەرگرتنی پارەیەو دەستكەوتی ماددیە بۆیە هاوڵاتی ئازادە لەوەی كە پەنا بۆ كەرتی تایبەت دەبات یان نا چونكە ئارەزوو مەندانەیە
دهقی راگهیاندراوهكه :
بەیاننامەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر بەكردنەوەی بەشی (VIP) بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بە پارە. دەركردنی بڕیاری كردنەوەی بەشی (VIP) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی (100) هەزار دینار ، تەواو پێچەوانەی بەرنامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانه كە پێشترڕایگەیاندوە كە بریتی بوە لە پیشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی و جێ بەجێ كردنی پرەنسیپی دادپەروەری وەك یەك بۆ هاوڵاتیان ، چونكە یەكێك لەخاڵەكانی جیاوازی نێوان كەرتی تایبەت و گشتی بریتی یە لەوەی كە هەمیشە كەرتی تایبەت بە یاسا بۆی دیاری كراوە كە خزمەتگوزاریەكانی بەرامبەر وەرگرتنی پارەیەو دەستكەوتی ماددیە بۆیە هاوڵاتی ئازادە لەوەی كە پەنا بۆ كەرتی تایبەت دەبات یان نا چونكە ئارەزوو مەندانەیە ، بەڵام كەرتی گشتی حكومی بۆ هەموو هاوڵاتیانەو گشتی یە ئەركی دام و دەزگاكانی حكومەتە لەسەر جەم بوارەكان خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن بەپێ ی ئەو ڕێنمایی یانەی كە دیاری كراوە لەلایەن حكومەت و هەروەها وەرگرتنی ڕسوماتی دارایی پێویست لەمامەڵەكان لە چوار چێوەی یاساو ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی. بەڵام بەداخەوە ئەو بڕیارەی هاتوچۆی هەولێربە كردنەوەی بەشی تایبەت ڕاگەیاندنێكی ئاشكرایە بۆ دروست كردنی جیاوازی لەنێوان ئەو هاوڵاتیانەی كە توانای داراییان باشەو ئەو هاوڵاتیانەی هەژارن و توانای داراییان نیەو یان لاوازە ، ئەوەش دەبێتە دروست كردنی جیاوازی چینایەتی و پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە . چونكە ناكرێ حكومەت بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان پەنا بۆ زیاد كردن و قوڕس كردنی ئەركی سەرشانیان ببات ، بەڵكو دەبێت هەوڵ بدات لە ڕێگەی پێیشكەش كردنی پلان و بەرنامەی پێشكەوتوو سەردەمیانە كە بگونجێ لەگەڵ ژیان و گوزەرانی خەڵك لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و بنەماكانی مافی مرۆڤ و خزمەتگوزاری گشتی پێشكەش بكات ، كە بەشێكە لە بونیات نانی دەوڵەتی شارستانی و بە سیستەم كردنی دام دەزگاو پیشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیان و زیاتر نزیك كردنەوەی حكومەت و دام و دەزگاكانی لەگەڵ هاوڵاتیان . بۆیە وەك دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تەواوی بڕیارەكە ڕەت دەكەینەوەو نیگەرانی خۆشمان ڕادەگەیەنین و داوا دەكەین هەرچی زووە بەڕێوەبەرایەتی هاتو چۆی هەولێر بڕیارەكەی لەو بارەوە هەوڵوەشێنتەوەو بیر لە ڕێگەو پلانی تر بكاتەوە بۆ زیاتر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان كە هاوشان و بگونجێت لەگەڵ ژیان و بارودۆخی دارایی زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.