ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018شاعیر(عه‌ریان سه‌ید خه‌له‌ف) شاعیری ناوداری میللیی عێراقی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و له ڕێگای نه‌خۆشخانه‌دا گیانی سپارد.
سیف البدر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند" عریان السید خلف" شاعریی به‌ناوبانگی عێراقی له‌شاری پزیشكان له به‌غداد كۆچی دواییكرد.
عریان، ماوه‌یه‌كی زۆر له بواری رۆژنامه‌وانیدا له رۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان كاریكردووه، له‌وبواره‌دا چه‌ندین خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی پێبه‌خشراوه، بڕوانامه‌ی دبلۆمی له راگه‌یاندندا هه‌بووه، ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب و رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی بووه.
عریان السید خلف ساڵی ١٩٤٠ له پارێزگای زیقار له عێراق له‌دایكبووه، شاعیرێكی میللی و رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگ بووه، حه‌وت دیوانی شیعریی چاپكراوی هه‌یه.ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شاعیرانی میللی عێراق بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمی كۆچ كردوو وه‌ك رێز لێنانێك بردرا یه باره‌گای یه‌كێتیی نووسه‌رانی عێراق پاشان به‌ره‌و گۆڕستان به‌خاك سپێردرا .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.