ڤیزای لوبنان بۆ هاووڵاتیانی عێراقی هەڵدەگیرێت و وەزیری دەرەوەی لوبنانیش ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق پتەو بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ سێ شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسینگەكەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی كرد لە جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان و لە میانی ئەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی لوبنان بەڵێنی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كه ڤیزا لەسەر ئەو هاووڵاتییە عیراقییانە هەڵبگرێت كە روودەكەنە وڵاتی لوبنان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی پەرەپێدانی هاوكاری هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئابووری، بازرگانی، گەشتیاری و وزە و بارودۆخی ناوچەكەیان كرد.
وەزیری دەرەوەی لوبنانیش پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی له عادل عەبدولمەهدی لێكرد و جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق پتەو بكات و قۆناغی ئایندە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.