کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، پارێزەری پسپۆڕ لە مافی مرۆڤ ڕاگەیاند، كه تیمی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق دەستی کردووە بە ئامادەکاری لەبارەی تاوانەکانی داعش و لە سەرەتای 2019ەوە تیمهكه دەست بەکار دەبێت و ئەو لێکۆڵینەوانە بە هاوکاریی حکوومەت و پشت بهستن بە زانیارییەکانی هەموو کۆمەڵگەی عێراق ئهنجام دهدهرێن.
ناوبراو به كهنالى جهزیرهى راگهیاندووه، كه تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا و بەڵگەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی داعشن، لەمبارەوە ئەمریکاش بەڵێنیی داوە کە دوو ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیی ئەو تیمە تەرخان بکات.
تێزانین پاش داگیرکردنی مووسڵ و چەند پارێزگایەکی دیکەی داعش لەلایهن داعشەوە زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ لە هەموو عێراق دۆزراونەتەوە کە 71 گۆڕیان لە شنگال و دەوروبەری بوون و لە سەرجەم گۆڕە دۆزراوەکانی عێراق 12 هەزار تەرمی تێدا بووە.
لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی 2017 بڕیارنامەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی لێکۆڵینەوەی نیودەوڵەتی لەبارەی تاوانەکانی داعش لەو وڵاتەی دەرکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.